پەیامی کورد... ژمارەی قوربانییانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل گەیشتە 5500 كوژراو و 18 هەزار بریندار
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی قوربانییانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل گەیشتە 5500 كوژراو و 18 هەزار بریندار.
بەپێی نوێترین راگەیەندراوی كەرتی تهندروستیی فهڵهستین، ژمارهی كوژراوانی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر غهززه، بۆ چوار هەزار و 137 كهس بهرز بووەتەوه، لەگەڵ برینداربوونی 13 هەزار و 162 كهس.
لای خۆیەوە وهزارهتی تهندروستیی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە كە ژمارەی كوژراوانی هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، یەك هەزار و 400 كوژراوی تێپەڕاندووە، لەگەڵ برینداربوونی چوار هەزار و 834 كهس.
لەوەتەی رۆژی 7ی ئەم مانگەوە، كاتێك چەكدارانی حەماس لە ئاسمان و وشکانییەوە هێرشێكی كتوپڕیان کردە سەر ئیسرائیل، شەڕێكی گەورە و خوێناوی لە نێوان هەردوولا دەستی پێ كردووە و رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی قوربانییانی هەردوولا لە بەرزبوونەوە دایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە