پەیامی کورد ... ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەدەن بەرز بوویەوە
ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی یه‌مه‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن روویدا، به‌رزبوه‌وه.
به‌پێ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی یه‌مه‌ن، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه لانی كه‌م ١٦ كه‌س كوژراون و ٦٠ كه‌سیش برینداربوون و برینی هه‌ندێك له برینداران سه‌خته.
حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له رێگه‌ی هاوه‌ن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه.
حكومه‌تی نوێی یه‌مه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی مه‌عین عه‌بدولمالیك سه‌عید پێكهێنراوه و ناوبراو و وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی له سعودیه‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌ن گه‌ڕابوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتن و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێ ده‌نگی ته‌قینه‌وه و دواتر ته‌قه ده‌بیسترێت، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه و چه‌ندین ته‌رمیش له شوێنی رووداوه‌كه ده‌بینرێت.
حكومه‌تی فه‌رمی یه‌مه‌ن له لایه‌ن سعودیه و به‌شێك له ولاتانی كه‌نداو و وڵاتانی رۆژئاواییه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، هه‌رچی حوسیهكانیشن به هاوپه‌یمانی ئێران داده‌نرێن و له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتیان لێده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە