پەیامی کورد... ئەمەریکا: لەگەڵ هەر حکومەتێک کاردەکەین کە گەلی تورکیا هەڵیدەبژێرێت
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هەر حکومەتێک کە گەلی تورکیا لە 14ی ئایاردا هەڵیدەبژێرێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا نابێت.
ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا و لە وەڵامی پرسیاریک سەبارەت بە ئایا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاری سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا دەبێت یان نا، گوتی: "نەخێر کاریگەری نابێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەگەڵ هەر حکومەتێک کە لەلایەن گەلی تورکیاوە هەڵدەبژێردریت بەردەوام دەبین لە پێکەوە کارکردن، قووڵکردنەوەی ئەم پەیوەندییانە و کارکردن لەسەر ئەولەوییاتە هاوبەشەکان".
ئەوەش هاتووە : تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگە بۆ ناتۆ و رۆلی گرنگی لە چەندین پرسی گرنگ بۆ ئەمەریکا گێڕاوە و گوتی: "تەنها دەمەوێت ئاماژە بە سەرکردایەتی تورکیا لە بابەتی جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی دانەوێڵەی دەریای رەش و رۆڵی لە رێکخستنی کۆبوونەوەکان بکەم. بە سایەی سەرکردایەتی ئەوان و رۆڵیان لە رێکخستنی کۆبوونەوەکان میکانیزمێک پێکهێنرا کە رێگەی لە رووسیا گرت دانەوێڵە وەکو چەکێک بەکاربهێنێت".
دەشڵێت : ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکاندا لایەنگری ناکات و گوتی: "تاکە هیوامان، بینینی هەڵبژاردنێکە کە پشتبەستووبێت بە پرۆسەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە