ماکرۆن داوا لە پوتین دەکات فشار بخاتە سەر دیمەشق

ماکرۆن داوا لە پوتین دەکات فشار بخاتە سەر دیمەشق

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی ئێلیزێ، ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دا. لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ماکرۆن داوای لە پۆتین کردووە فشار بخاتە سەر دیمەشق بۆ وەستانی شەڕ لە سووریا.

بەپێی ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “سەرۆککۆماری فەڕەنسا جەختی لە گرنگی پاراستنی هاووڵاتی سڤیل و داوای دەستپیکردنی گفتوگۆی تایبەت بە قۆناغی سیاسی گشتگیر کردووە”.

هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ماکڕۆن هیوای خواستووە گفتوگۆکانی نێوان فەڕەنسا و ڕووسیا بگاتە ئەنجامی یەکلاکەرەوە بەرەو چارەسەرێکی هاوبەش لەبارەی سووریا.

ڕۆژی ٢٩ی ئاداری رابردوو، جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو کە کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو، ئێمانوێل ماکرۆن سەردانی ڕووسیا دەکات.

بڕیارە ماکرۆن لەمیانەی سەردانە چاوەڕوانکراوەكه‌یدا بۆ ڕووسیا بەشداری لە چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری سانت پێترسبۆرگ بکات کە لە ٢٤-٢٥ی ئایاری داهاتوو بەڕێودەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە