ماکرۆن هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

ماکرۆن هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

پەیامی کورد      ...    ماکرۆن هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان .

سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕەخنەی لە ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان گرت و جەختی کردەوە کە سیاسەتی بەرفراوان کردنی حۆکمڕانییەکەی لە تورکیا کە سەر پێگەی تێکەلاوی ئەساسی نەتەوەیی و ئیسلامی یە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەورووپا یەک ناکگرنەوە و هۆکاری ناسەقامگیری ئەورووپایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێمانۆئێل ماکرۆن لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری Paris Match بە ڕەخنە گرتن لە دەوڵەتی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ووتی : ئەورووپا دەبێ لە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی تورکیا بوەستێتەوە و بەرپرسیارتەتیەکەی بگرێتە سەر ئەستۆ . من لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان نیم بەڵکوو داواکاری ڕێکخستنەوە و تەوازنم . من باوەڕم بە دیپلۆماسییەکی سست و لاواز نییە . ئێمە پەیامێکمان ناردووە بەو مانایەی کە یەکگرتوویی ئەورووپا زۆر گرینگ ە .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە فەڕەنسا هێزێکی مامناوەندە ووتی : من لە کەمتر ڕابەرانی ئەورووپایی بوومە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ ئەردۆغان چاوپێکەتنم کردووە . لە دوای دیدارەکەی من لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە جانیوەری ٢٠١٨ دا زۆر کەس لە سەر ئەم بابەتە ڕەخنەیان لە من گرت . ئەردۆغان بێ گومان یەکێک لەو ڕابەرانەیە کە من زیاترین کاتی ووتووێژم بۆ تەرخان کردووە . من بە شەخسی لە سێپتەمبەری ٢٠١٨ دا بۆ دیداری ئەو سەردانی ئێستانبووڵم کرد و لە ساڵی ٢٠١٩ دانیشتنی هاوبەشی فەرەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانیا لە لەندەن م بە تورکیا پێشنیار کرد .

ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی تورکیا لە زاری مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتەدا نووسی : فەڕەنسا دەبێ دەست لە هەنگاوگەلێک کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەڵبگرێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە