فایەق شێخ عەلی سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووى پەرلەمانى عێراق بۆ لە نێو بەرنامەى "الحق یقال"ى تەلەڤزیۆنى (utviraq) ووتى:
کۆمارى ئیسلامى لە دواى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، پەیامى ناردووە بۆ مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی.
پێى ووتوون: ئەگەر ببنە هاوپەیمانی موقتەدا سەدر و " شێعەکانى سەر بە ئێران " لەبیر بکەن، ڕاستەوخۆ دژایەتى ئاسایشى ئێران دەکەن.
شایەنى باسە لیست و هاوپەیمانەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە سەراسەرى عێراق دەنگێکى زۆر کەمیان هێنایەوە، ئەمەش نیشاندەر بوو بۆ ئەوەى کە خەڵک لە کۆمارى ئیسلامى و دار و دەستەکەى و بەکرێگیراوەکانى بێزار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە