ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە ٦٩ کەس

ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە ٦٩ کەس

پەیامی کورد... ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە ٦٩ کەس

 

سەرۆکایەتی ناوەندی ئیدارە کردنی قەیرانەکان لە تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی گەڕان و پشکنین بۆ ئەو کەسانەی لەژێر بینا ڕوخاوەکاندان ژمارەی گیانل ەدەستداوان بەرزبوویەوە بۆ ٦٩ کەس.

 

ڕاگەيەندراوەكەی ناوەندی ئیدارەدانی قەیرانەکان، زانيارى ئەوەشى بڵاوكردەوە كە ٩٤٩ كەس برينداربوونەوە، ٧٢٩ كەسيان لە دواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵيان كراونەتەوە و چارەسەرى پزيشكى ٢٢٠ كەى ديكەش بەردەوامە.

 

راگەياندراوەكە، ئاماژەى بەوەش كردووە كە كارەكانى گەڕان و رزگاركردن لە هەشت باڵەخانەى ئيزمير بەردەوامە و لە پاش بوومەلەرزەكە ٩٨٧ پاشلەرزە روويانداوە كە لە سەرووى ٤ پلەی ریختەرەوە بووە.

 

ڕۆژی ٣١ مانگی ڕابردوو بومەلەرزەیەک  بە بە گوڕی ٦.٦ ڕیشتەر دەریای ئیجە و بەشێک لە وڵاتی تورکیا و یۆنانی هەژاند و لە شاری ئیزمیر زیانێکی گەورەی مادی و گیانی لێکەوتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە