پەیامی کورد... ژمارەی گیان لەدەستدان بە بومەلەرزەكە نزیكەى 42 هەزار كەسە
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تاوەكو ئێستا نزیكەی 42 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
دەستەی ئیدارەدانی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا بڵاویكرووەتەوە، تاوەكو ئێستا 36 هەزار و 187 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 108 هەزار كەسیش بریندارن.
رونیشكراوەتەوە، زیاتر لە 216 هەزار كەس لەناوچە وێرانبووەكان براونەتە ویلایەتەكانی تر، 4 هەزار و 300 پاشلەرزەش تۆمار كراون.
لای خۆشیەوە روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە لە سوریا گەیشتووەتە 5 هەزار و 651 كەس كە نزیكەی 2 هەزار و 200یان لە ناوچەكانی ژێر دەستی رژێمی ئەو وڵاتەن، هەروەها نزیكەی 15 هەزار كەسیش بریندارن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە