پەیامی کورد ... گەمارۆی نویی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە پەسەند کرا .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا لە نوێترین هەوڵیدا دژی ڕێژیمی ئێران، کۆمەڵێک گەمارۆی دژی ئێران پەسند کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕێکەوتی ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی بۆنیاتنانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا پەسند کردووە.
سزاكان، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ده‌گرێته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێراندان.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، "مایک پۆمپێئۆ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا لەبارەی ئەو گەمارۆوە ئابوورییانەوە ووتوویەتی: "سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌بێته هۆی باشتر چاودێریكردنی پرۆگرامی ناوەكیی ئێران".
هه‌روه‌ها ئەو گەمارۆیانە ئه‌و پرۆگرامه سنووردار ده‌كات و توانای ئێرانیش بۆ پێشخستنی توانا ناوكییه‌كانی په‌ک ده‌خات.
به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئەمریكا، فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی كانزای خاو، یان نیوە درووستكراو، گرافیت، خه‌ڵووز، پرۆگرامسازی و هه‌موو جۆره بۆرییه‌كی ئاسان بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە