بەوتەی سەرۆکی پۆلیسی ئەوروپی، هێزەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا ژمارەیەک ئاژانسی بانگەشەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لەکارخستووە.
لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا، ڕۆب وینرایت سەرۆکی پۆلیسی ئەوروپی رایگەیاندووە، کە "لەڕێی ئەم پرۆسە نمونەییەوە گورزێکی کوشندەیان لە توانای رێکخراوی داعش بۆ ڕاکێشانی گەنجان بۆ کاری توندڕەوی وەشاندووە''.
ئاماژە بەوەشکردووە، کە دوا قۆناغی پڕۆسەکە، کە ماوەی سێ ساڵە دەستیپێکردووە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەچووە و ئاژانسی ئەعماق و ژمارەیەک ناوەندی بانگەشەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەیان کردووەتە ئامانج و لەکاریان خستوون.
هاوکات لەراگەیندراوێکدا پۆلیسی ئەوروپی (یۆرۆپۆڵ) بڵاویکردووەتەوە، کە لەڕێی ئەو پرۆسەیەوە توانای داعشیان بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی تیرۆرستی لاوازترکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە