ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی کرمان بۆ 91 کەس به‌رزبوویه‌وه‌

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی کرمان بۆ 91 کەس به‌رزبوویه‌وه‌

پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی کرمان بۆ 91 کەس به‌رزبوویه‌وه‌


ژمارەی کوژراوانی هەردوو تەقینەوەکەی شاری کرمان گەیشتە 91 کەس، 103 کەسی دیکەش بریندارن و له‌ نەخۆشخانە داخل کراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6_ی كانونی دووه‌م_ی 2024 محەمەد سابری، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شاری کرمان ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆی ئەو 103 بریندارەی لە نەخۆشخانەکاندا ماون، 43یان ژن و 17 کەسیشیان منداڵی ژێر تەمەن 15 ساڵانن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چوارشەممەی رابردوو دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، دواتر داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان راگەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە