پەیامی کورد ... کۆماری ئیسلامی ئێران تیمێکی " پزیشکانی بێ سنووری " لە ووڵاتەکەی دەرکرد
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان تیمێکی " پزیشکانی بێ سنوور " کە بۆ بۆنیادبانی نەخۆشخانەیەکی ٥٠ تەخت خەوی لە فەڕەنسا چووبوونە ئێران لەو ووڵاتە دەرکرد .
ئەم تیمە لە پزیشکانی بێ سنوور کە یەکشەممە ٢٢ی مارس بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فەڕەنساوە چووبوونە ئێران تاکوو نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ دەرمان و چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنای بە ٥٠ قەرەوێڵەیی لە ئێسفەهان بۆنیاد بنێن ، بەڵام لە حاڵیکدا کە گەیشتبوونە ئیران تاکوو کاری خۆیان دەست پێبکەن لەناکاو هەواڵیان پێدەگات کە دەبی بەپەلە ئێران بە جی بهێڵن .
هەر لەمبارەوە عەلیڕەزا وەهابزادە ، راوێژکاری وەزیری تەندرووستی ئێران بە پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند : بە هۆی ئەوەی کە پیلانی " بەسیجی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا " لە ڕیگای " هێزە چەکدارەکانەوە جیبەجێ دەکرێت بۆیە هیچ پێویستییەک بە پزیشکانی بێ سنوور لە ئێران نییە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە