پەیامی کورد ... ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بە نیازە باڵیۆزخانەکەی خۆی سەر لە نوێ لە دیمەشق بکاتەوە .
ئەمڕۆ پێجشەممە ٢٧ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ، وەزارەتی گەیاندنی زانیاری سووریا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو باڵیۆزخانەی خۆی لە سووریا دەکاتەوە داوایان لە هەواڵنێران کردبوو کە بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری لە سەر مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بەشداری بکەن .
بە ووتەی سەرچاوەکانی ئەم وەزارەتخانەیە ، مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان ئەمڕۆ بەڕیوەچووە . بەرپرسانی ئیمارات هێشتا سەبارەت بەم ڕاپۆرتە هیچ قسەیەکیان نەکردووە .
ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لە ساڵی ٢٠١٢ و لە حاڵێکدا کە تێهەڵچوونی نێوان هێزە دەوڵەتییەکان و دژبەرانی چەکدار لە سووریا بەرەوە زیاد بوون دەچوو باڵیۆزخانەکەی خۆی لە دیمەشق داخست بەڵام لەم ڕۆژانەی دواییدا ، میدیاکانی هەواڵ لە نۆژەنکردنەوەی ئەم بینایە هەواڵیدا و ئەمەی بە نیشانەیەک بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکە داناوە .
کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیمارات دەتوانێ بە واتای دەست پێکردنی ڕەوەندی قەبووڵکردنی دووبارەی سووریا لە جیهانی عەرەبی و گەڕانەوەی بۆ یەکیتی عەرەب هەژمار بکرێت .
پەرەپێدانی شەڕی ناوخۆی سووریا و زیاد بوونی قوربانیانی سڤیل کە هێزە دەوڵەتییەکان هۆکاری ئەمە دەناسرانەوە بۆ بە هۆی ئەوەی کە ووڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا ، بپچڕێنن و ئەو ووڵاتە پشت گوێ بخەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە