ئیمارات هاوولاتییەکانی لە ئێران دەردەخات

ئیمارات هاوولاتییەکانی لە ئێران دەردەخات

پەیامی کورد   ...    ئیمارات هاوولاتییەکانی لە ئێران دەردەخات 

ووڵاتی ئیمارات هاووڵاتیەکانی لە ووڵاتێک کە بە شێوەی بەرفراوان ڤیرووسی کۆرۆنا بەربڵاوە ، بانگ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی فەرمی دەوڵەتی ئیمارات دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاندووە کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هاووڵاتییەکانی لە ئێران دەباتە دەرەوە .

هەروەها ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕایگەیاندووە : ئەم بڕیارە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ژمارەیک لە ووڵاتان گیراوەتە بەر و هەموو ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە وولاتەکەیان دەکەونە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی و لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە