پەیامی کورد ... ئیمارات گەمارۆوە ئابوورییەکانی سەر ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە .
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیمارات ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ، خەڵیفە بن زائید ئالی نیهان ، ڕابەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی ئابووری ئیسرائیلی دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بڕیارە بە دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵات گیراوەتە بەر و بەو پێیە کۆمپانیاکانی ئیماراتی ئیزنی تیجارەت کردنیان لەگەڵ ئیسرائیل ی وەرگرت .
لە هەواڵی بڵاوکراوە لە لایەن ئاژانسی هەوالی دەوڵەتی ئیمارات دا هاتووە : ڕابەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە دەرکردنی فەرمانی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠ ، یاسای فێدڕاڵی ژمارە ١٥ی ساڵی ١٩٧٢ ی دەربارەی گەمارۆدانی ئیسرائیل و گەمارۆگەلی پەیوەندیدار بە ڕاگەیاندنی پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلی هەڵوەشاندەوە .
بە پێی فەرمانی نوێ ئێستا کۆمپانیاکان و بەرهەمهێنەرانی تاکەکەس لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دا ڕێگە پێدراون بە ئەنجامدانی مامەڵەی تیجاری و ماڵی لەگەڵ کۆمپانیاگەلی ئیسرائیلی ، و ئیسرائیل دەتوانێ هەر جۆرە کاڵا و کەل و پەلێک بۆ ئیمارات بنێرێت و لە ناو خاکی ئەم وولاتەدا تیجارەت بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە