پەیامی کورد ... ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا ١٠٠ میلیۆنی تێپەڕاند
ژمارەى تووشبوانى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهاندا ١٠٠ ملیۆن تووشبوى تێپەڕاند، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢ ملیۆنیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپیێ ئامارێکى ماڵپەرى "worldometers "، ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهاندا گەیشتوەتە١٠٠ملیۆن و ٧٤ هەزار و١٢٢ کەس، لەو ژمارەیەش ٧٢ملیۆن و ١٢ هەزار و ٥٣١کەس چاک بونەتەوە.
سەبارەت بە ئامارەى ئەو کەسانەش کە بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ماڵپەڕەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، لە سەرتاسەرى جیهاندا ٢ ملیۆن و ١٤٤هەزار و ٦٥٤کەس بەکاریگەرى ئەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە