پەیامی کورد ... یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای گۆڕانکارییە دادوەرییەکانی کابینەکەی ناتانیاهوو
کۆشکی سپی بەداخەوە لە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە مشتومڕئاوییەی پەیوەستە بە گۆڕانکارییە دادوەرییەکانی کابینەکەی ناتانیاهوو و ڕایگەیاند: "جێگەی داخە کە ئەمڕۆ یاساکە بە زۆرینەی کەمی دەنگ دەرچوو، لە کاتێکدا گۆڕانکاری گەورە پێویستی بە ڕێککەوتن و کۆدەنگی هەیە". ئەمریکا دەیەوێت کابینەکەی ناتانیاهوو لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی سیاسی یەوە کار لەسەر ڕێککەوتنێک بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە