پەیامی کورد ... بە مەبەستی تاوتوێكردنی رێكارە سەربازی و تەكنیكیەكانی هەردوو ووڵات، ئەمڕۆ سەرۆكی هەریەك لە ووڵاتانی رووسیا و توركیا لە مۆسكۆ كۆدەبنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی كۆشكی سەرۆكایەتی كرملین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لایەن ڤلادیمیر پووتین-ەوە لە مۆسكۆ پێشوازیلێدەكرێت و پەیوەندی نێوان هەردوو ووڵات تاوتوێدەكەن".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لەمیانی گفتوگۆكانیاندا سەرۆكی رووسیا و توركیا بابەتە سیاسی و بازرگانی و ئابووری و سەربازی-تەكنیكیەكان هاوتا لەگەڵ بابەتە مرۆییەكان تاوتوێدەكەن و دۆسیە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكانیش بەشێك دەبن لە گفتوگۆكانی ئەو كۆبونەوەیە".
پێشتریش راگەیەندرابوو، لە شاری جۆكۆڤسكی سەر بە مۆسكۆ-ی پایتەختی رووسیا، لەنێوان هەریەك لە پووتین ئەردۆغاندا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت.هاوكات دوێنێ دوشەممە رەجەب تەییب ئەردۆغان، لەمیانی لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد "لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ مۆسكۆ، لەگەڵ سەرۆكی رووسیا باس لە دۆخی ئێستای ئیدلیب و ناوچەكانی سووریا بە گشتی دەكرێت و هەوڵدەدەن لەوبارەیە بگەنە ئەنجام".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە