پەیامی کورد... ماڵی سەرکردەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئاماج
میدیایەکی فەڵەستینی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە درۆن هێرشیکردووتەسەر ماڵی ئیسماعیل هەنییە، سەرکردەی حەماس، لە غەززە.
رادیۆی ئەقسا رایگەیاند درۆنێکی ئیسرائیلی مووشەکێکی ئاراستەی ماڵی ئیسماعیل هەنییە کرووە لە غەززە بەڵام دیار نییە کە خانووەکە ئەندامانی خێزانی ئیسماعیل هەنییەی تێدا بووە یان نا.
ئیسماعیل هەنییە لەساڵی 2019ەوە لە غەززە نەماوە و ناوە ناوە لە تورکیا یان قەتەر نیشتەجێ دەبێت. ئیسماعیل هەنییە لە ئایاری 2017ەوە بە سەرکردەی حەماس و سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەکە هەڵبژێردراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە