وەزیری بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت، کە لەشنگال هەڕەشەی جددی پەكەكە هەیە بۆ سەر توركیا دەشڵێت دەمانەوێت كشانەوەی پەكەكە لە شنگال ببینین.
لە میانەی لێدوانێكدا لەنوسینكەی رۆژنامەوانی پەنتاگۆندا، جیم ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، "لە شنگال هەڕەشەی جددی پەكەكە هەیە بۆ سەر توركیا لەباكوری عێراق و بەتایبەت لە شنگال، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بێ تاوانی توركیا لەلایەن پەكەكەوە كوژراون و ئێستاش پەكەكە لە لیستی تیرۆردایە، بۆیە دەمانەوێت كشانەوەی پەكەكە ببینین لە شەنگال.
هەروەها لەسەر پرسی پشتیوانیكردنی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی توركیا لە شنگال، ماتیس دەڵێت، ئامادە نیم لەسەر پرۆسەكانی داهاتوو زانیاری بدەم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە