پەیامی کورد ... مەترسیدارترین بەرپرسی سەربازی داعش لە مووسڵ دەست بەسەرکرا .
هێزەکان حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەواڵێکدا ڕایانگەیاند کە مەترسیدارترین بەرپرسی گرووپی تێرۆریستی داعش یان لە دیالە دەست بەسەر کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە الفرات ، ئەم ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لەشکەری ٣٣ی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکدا مەترسیدارترین بەرپرسی سەربازی گرووپی تێرۆریستی داعش یان لە مووسڵ کە بە ناوبانگە بە " ئەبوو ئێسحاق الکردی " دەست بەسەر کردووە .
حەشدی شەعبی هەروەها ڕایگەیاند : ئەم کەسە بەرپرسی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان بووە لە مووسڵ کە بە هاوکاری هاودەستەکەی لە نزیکی بادووش دەست بە سەر کراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە