پەیامی کورد ... مەزڵووم کۆبانێ چەند ووتەیەکی لاڤرۆف بە درۆ دەخاتەوە و ڕایگەیاند ئەم قسانە دوورە لە ڕاستییەوە .
لە ڕاگەێندراوێكدا، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دێموكرات " هەسەدە " ووڵامی ووتەكانی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی رووسیای دەداتەوە و ڕایگەیاند : ووتەكانی لاڤرۆڤ ڕاست نیە و زانیارییەكانی باسی لێوەكردوە بەو شێوەیە نیە.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند : "هەندێك هەواڵ هەیە گوایە هەسەدە تێرۆریستان بەرامبەر بە پارەیەكی دیاریكراو ئازاددەكات"، ژەنەراڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دێموكرات لە هەژماری فەرمی خۆی و لە تویتێكدا ووڵامی ئەو ووتانەی دایەوە و رایگەیاند "ئەو ووتانەی لاڤرۆڤ دوورن لە ڕاستیەوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە "ڕۆژانە رێكخستن و هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی ئێمە و لایەنە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە لەوانەش هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ڕووسیا هەن و ئەو هەماهەنگییەش بە مەبەستی دیاریكردنی دەستگیركراوانی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعشە".
لە كۆتایی ڕاگەێندراوەكەیدا كۆبانێ ڕایگەیانسووە "لە بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیەیەدا سەبارەت بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی سەركەوتووبووین، سەرەڕای سنوورداربوونی هەبونی پێداویستییەكانمان و ئەو هەڕەشەیەی توركیا درووستیكردوە بۆ سەر ئارامی و پارێزراوی ئەمنی ناوچەكە و ئەو ناوەندانەی تێرۆریستانی تێدا زیندانیكراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە