پەیامی کورد ... ڕێككەوتنی مۆقتەدا سەدر و هادی عامری ئاشكرا دەكات .
بە پێی زانیاری لە رۆژنامەیەكی نیمچەفەرمی بە ناوی "سەباح" ووردەكاری ڕێككەوتنی موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح ئاشكرا دەكات، كە بەنیازن ناوی چەند كاندیدێك پێشكەش بە فراكسیۆنە سیاسییەكان بكەن بۆئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرن.
دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیران تائێستا نەتوانراوە كەسێك بۆ شوێنەكەی دیاری بكرێت و لەچەند رۆژی رابردوشدا موقتەدا سەدر و هادی عامری سەرقاڵی گفتوگۆبون لەسەر چۆنێتی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی سەبارەت بەوردەكاری رێككەوتنەكەی نێوانیان بڵاویكردوەتەوە، سەدر و عامری رێككەوتون لەسەرئەوەی بابەتی گەورەترین فراكسیۆن تێپەڕێنن، هەربۆیە چەند ناوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەشی فراكسیۆنەكان دەكەن لەناویشیاندا فراكسیۆنە كوردستانی و سوننیەكان.
ڕوونیشكراوەتەوە، پێشكەشكردنی ناوەكان بۆئەوەی كەسێكی گونجاو لەلایەن ئەو فراكسیۆنانەوە هەڵبژێردرێت پێش ئەوەی ناوەكەی ئاراستەی سەرۆك كۆمار بكرێت بۆئەوەی رایبسپێرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
سەبارەت بە كاندیدەكانیش، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە، عەلی شوكری راوێژكاری سەرۆك كۆمار، محەمەد تۆفیق عەللاوی وەزیری پێشووتری پەیوەندیەكان لە دیارترین پاڵێوراوەكانن، هەركاتێك یەكێكیان دیاریكرا، ئەوا كاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت و بەرنامەكەی حكومەتیش دیاری دەكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە