وەزیری وزەی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی بەشار ئەسەد دەکات

وەزیری وزەی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی بەشار ئەسەد دەکات

وەزیری وزە وسەرچاوەکانی ئاو و ژێرخانی ئیسرائیلی ڕایگەیاند گەر بێتوو بەشار ئەسەد ڕێگری لە چاڵاکییەکانی ئێران لە سووریا نەکات، ئەوا ناوبراو دەکوژن و رژێمی سووریا دەڕووخێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپووتنیک-ی ڕووسی، یوڤال ستەینیتز، وەزیری وزە وسەرچاوەکانی ئاو و ژێرخانی ئیسرائیل کە ناوبراو ئەندامی کابینەی ئاسایشی ووڵاتە هەڕەشەی کوشتنی بەشار ئەسەد دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە گەر بێتوو ئەسەد ڕێگری لە چاڵاکییەکانی ئێران نەکات ئەوا رژێمی سووریا دەڕووخێنن.

هاوکات لە لێدوانەکەیدا ستەینیتز کە بۆ سایتی Ynetnews قسەی کردووە، لەبەرامبەر پرسیارێک سەبارەت بە ئامادەبوون ونەبوونی ئیسرائیل بۆ شەڕ، ڕایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکی تەواو نییە و لەحاڵەتێکی لەم جۆرەدا بەرەی باکووری ئیسرائیل دەجێتە نێو شەڕەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیرە ئیسرائیلییەکە ڕاشیگەیاند کە وڵآتەکەی بەهیچ شێوەیەک تێکەڵی شەڕی ناوخۆی سووریا نەبووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١١وە بەردەوامە. سەرەڕای وتەکانی وەزیرە ئیسرائیلییەکە، سووپای ئاسمانی ئیسرائیل جەندین جار بنکەکانی ئێرانی لە سووریا بۆردوومان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە