سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کۆ دەبنەوە

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کۆ دەبنەوە

 

پەیامی کورد ... سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کۆ دەبنەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێر کۆببنەوە چەند پرسێک تاووتوێ بکەن.

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان) لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە کە باس لە دۆخی سیاسی، دارایی، روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە