پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: كۆتایی بە كۆرۆنا ناهێندرێت
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكات، لە پەتای كۆرۆنادا هێشتا جیهان قۆناغی مەترسی تێنەپەڕاندووە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی زۆر كەس پێیان وایە بابەتەكە لە كۆتاییدایە.
ماریا ڤان كیرگۆڤ بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەداوە، تەنها لە هەفتەی رابردودا 3 ملیۆن و 100 هەزار توشبووی نوێی كۆرۆنا راگەیەندراوە و 54 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، ئەگەریشی هەیە ژمارەكان زیاتر بەرز ببنەوە.
رونیشیكردووەتەوە، تاوەكو ئێستاش بارودۆخەكە زۆر داینەمیكییە، چونكە ڤایرۆسەكەمان كۆنترۆڵ نەكردووە، قۆناغی مەترسیمان تێنەپەڕاندووە و بە نزیكەیی لە ناوەڕاستی پەتاكەداین، بەڵام بە دیاری كراوی لە كوێداین تاوەكو ئێستا دڵنیا نین، چونكە ئەو ئامڕازانە بەكارناهێنین كە نزیكمان بكاتەوە لە كۆتایی.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی جیهانی وتوشیەتی، ئەوەی لێتێگەیشتنی سەختە یەكەكانی چاودێری ورد لە چەندین شار پڕن لە خەڵك و دەمرن، بەڵام خەڵكی سەر شەقامەكان بەشێوەیەك هەڵسوكەت دەكەن وەك ئەوەی بابەتەكە كۆتایی هاتووە، كۆتایی بە كۆرۆنا نایەت ئەوەش بەهۆی ئەو رێگەیەی جیهان مامەڵەی لەگەڵدا دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە