ئەمریکا هاوێشتنی بۆمبی ئەتۆمی گەرمایی لە سەر مۆسکۆ هاوشێوەسازی کرد

ئەمریکا هاوێشتنی بۆمبی ئەتۆمی گەرمایی لە سەر مۆسکۆ هاوشێوەسازی کرد

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا هاوێشتنی بۆمبی ئەتۆمی گەرمایی لە سەر مۆسکۆ هاوشێوەسازی کرد .

تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی گەرمایی ١٠٠ مێگاتۆنی " بەرامبەر لەگەڵ TNT " لە سەرووی مۆسکۆ دەتوانێ ببێتە هۆکاری شکستی بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە و هەروەها تا ڕادەیەک هەموو ناوچەی یارۆسلاڤ .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نموونەی پەیوەندیدار بە مۆدێل سازی ئەنجام دراو لە هاوشێوەسازی NukeMap لە لایەن گۆڤاری ئەمریکی We Are The Mighty نیشان دراوە .

هەربوم جۆرە کە لە مەقالەکەدا ووتراوە ، بۆمبێکی ١٠ هەزار مێگاتۆنی ، کە لە لایەن ئێدوارد تێلێر فیزیسیانێکی ئەمریکی بە ڕەگەز مەجارستانی درووست کراوە ، توانای هەیە هەموو ووڵاتان بۆ نموونە ، بەریتانیا ، فەڕەنسا ، ئاڵمانیا ، کۆریای باکوور و کۆریای باشوور ی لە ناو ببات .

لەم گۆڤارەدا هاتووە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە پێشکەوتنی جۆرە بۆمبێکی وەها کە ١٠٠ بەرامبەر بەهێزتر لە بۆمبی تێزاری یەکیتی جەماهیری شەورەوی بوو ، بە قازانجی چەکێک بە کەمینەی بچووکتر ، کە تیمێکی دیکە لە زانایان کاریان لە سەردەکرد ، دەستیان کێشایەوە .

بە پێی دەرئەنجامی ئەم گۆڤارە ، تەنانەت ئەگەر ئەم بۆمبە لە دڵی یەکیتی جەماهیری شەورەوی دا دەڕووخێندرا ، سەرزەوینگەلێکی بەرفراوانی ئەورووپای ڕۆژئاوایی و لەوانەیە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاش ی ژەهری دەکرد .

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە