وەزارەتی كۆچ: ۲۶ خێوەتگەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ماون

وەزارەتی كۆچ: ۲۶ خێوەتگەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ماون

پەیامی کورد … وەزارەتی كۆچ: ۲۶ خێوەتگەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ماون

 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی ئاوارەكان ٧٥٠ هەزار كەس بوون و بەپێی كۆتا سەرژمێریش دابەزیوە بۆ ٣٧ هەزار، باسی لەوەشكردوە ٢٦ خێوەتگەی پەنابەریش لە هەرێمی كوردستانن.

 

كەریم نوری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، لە هەرێمی كوردستان ٢٤ خێوەتگەی پەنابەران بوونی هەیە، ١٦یان لە پارێزگای دهۆك و ٦یان لە هەولێر و  ٤یان لە سلێمانی.

 

رونیشیكردووەتەوە، بەپێی كۆتا سەرژمێری ژمارەی پەنابەران ٣٧ هەزار كەسن، ٣٠ هەزاریان یان لە خێوەتگەكانی هەرێمی كوردستانن و ئەوانی تریشی لە "فەلوجە" لە پارێزگای ئەنبار و "جەدعە" لە پارێزگای نەینەوان، زۆرینەی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان لە شنگال و ناوچەكانی دەوروبەرییەوەن.

 

بریكارەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق جەختیلەوەشكردووەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی ئاوارەكان ٧٥٠ هەزار كەس بوون، بەڵام لەماوەی دواییدا زۆرینەیان گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان و زیاتر لە ٥٠ خێوەتگە داخراون، زۆرینەی ئاوارەكان لەو ناوچانەی بۆی چوون جێگیربوون و نیشتەجێن، ئاوارە سورییەكانیش خێوەتگەی تایبەت بە خۆیان هەیە لە هەرێمی كوردستان و لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتدایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە