شازاده‌یه‌کی سعوودی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مه‌له‌ک سه‌لمان، باڵیۆزی ڕیاز له ئه‌مریکا بکاته شازاده‌ی جێ‌نشین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان له دژی باوکی کوده‌تایه‌ک ئه‌نجام بدات.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک له ئه‌لعاله‌م، خالد بن فه‌رحان ئالی سعوود، شازهدهیهکی سعوودییە که دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عهرهبستانە و به کاناڵی مه‌یادین ڕاگەیندووە : ڕوودار بوون و بێ باک بوون شیوای بن سه‌لمانه، من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که داهاتووی سیاسی بن سه‌لمان کۆتایی پێهاتووه و ڕه‌نگه له دژی باوکی کوده‌تاش بکات.
هەروەها ووتی : من به هۆی ڕوانگه سیاسییهکانمەوە ژه‌هراوی کرام و ۳ ساڵ ناچار بووم خۆم درمان بکه‌م. محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌بێت به هۆی کوشتنی خاشقجییه‌وه سزا بدرێت.
ڕیاز ۱۰ ڕۆژ به‌ر له کوژرانی خاشقجی پلانی ڕفاندنی ئاماده کردبوو. به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی سعوودییه ئاماده به بیانۆی یارمه‌تی چه‌ندین ملیۆن دۆلار داوایان کرد که من سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌وان له میسر بکه‌م و له‌وێدا بمڕفێنن.
شایانی باسه که بن فه‌رحانیش وه‌ک خاشقجی دوای ده‌سه‌ڵاتداری بن سه‌لمان له عه‌ره‌بستان هه‌ڵاتووه و له ئا‌ڵمانیا نیشته‌جێیه.
هه‌موو ئه‌م قسانه له حاڵێک دایه که ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه خالید بن سه‌لمان، باڵیۆزی ئێستای عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا جێگه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌ک شازاده‌ی جێنیشین بگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە