میسی لە مەترسیدایە
لەم ڕۆژانەدا میسی بە کاتێکی ناخۆشدا تێدەپەڕێت دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگ کرایە دەرەوە بەرامبەر یانەی ڕۆما، میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە چوار جار پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ بوونە، هەرچەندە لە سێ ساڵی ڕابردوو دا میسی نەیتوانیوە لە قۆناغی پێش کۆتایی ببڕێت و جامی پاڵەوانییەتییەکە بەرز بکاتەوە، شارەزیانیش باس لەوە دەکەن کە میسی گرنگترین یاریزانەکانی هاوڕێی لە دەست داوە لە بەرشەلۆنە بەتایبەتی چاڤی هێرناندز و نیمار داسیلڤا و بڕیاریشە دوای ئەم وەرزە ئەنێستاش ریزەکانی بەرشەلۆنە بەجێ بهێڵێت و میسی ئەمجارەش هێز و پاڵپشتییەکی تری لەدەست بدات و نەتوانێت وەکو پێویست دەرکەوێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە