ڕووسیا دانیشتووانی کیێڤ ئاگاداردەکاتەوە ماڵەکانیان جێبهێڵن

ڕووسیا دانیشتووانی کیێڤ ئاگاداردەکاتەوە ماڵەکانیان جێبهێڵن

پەیامی کورد... ڕووسیا دانیشتووانی کیێڤ ئاگاداردەکاتەوە ماڵەکانیان جێبهێڵن

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هۆشداری دەداتە دانیشتووانی کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا و داوایان لێدەکات لەو باڵەخانانە ئەمنییانە دوور بکەنەوە کە لە شارەکەیاندا هەیە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، تێیدا داوا لە هاووڵاتییانی سڤیلی ئۆکراینا دەکات لە دەوروبەری باڵەخانە ئەمنییەکانی شارەکەیان دوور بکەونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیاندا هێرشی میدیایی گەورە کراوەتە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی ڕووسیا.

هەر ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووە کان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٠ هەزار ئۆکراینی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە