پەیامی کورد ... سەنگاپووریش درگاکانی خۆی بە سەر ڕژیمی ئێران دا دادەخات
بانکەکانی سەنگاپوور ئەو هەژمارانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ ڕژێمی ئێران بووە، داخست
ڕۆژنامەی ستریتس تایمز چاپی سەنگاپوور، ئاشکرای کردووە کە بانکەکانی ئەم ووڵاتە ئەو هەژمارانەی کەپەیوەندییان لەگەڵ ڕژێمی ئێران بووە، دایانخستووە. ئەم ڕۆژنامە هۆکاری ئەم کارەی بە گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێرانی زانی.
ووتەبێژی بانکی ناوەندی سەنگاپوور ڕایگەیاندووە : بانکەکانی ئەم ووڵاتە ئازادن لەسەر چۆنیەتی بڕیار دان لەبەرامبەر داخستن و کردنەوەی هەژماری موشتەرییەکانیان. چۆن بەپێی ئەو مەترسییانەی کە بۆ بەڕێوەبردنی هەندێ لەو هەژمارانە لەسەریانە، دەبێ بڕیار بدەن.
خەزێنەداری ئەمریکا پێشتریش گوتبووی کە ڕژێمی ئێران بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا، هەژماری بانکی و نووسینگەی بازرگانی لە وڵاتانی ئاسیایی وەکوو مالزی، ئەندۆنێزیا و سەنگاپوور، کردووتەوە و زۆربەی ئەم هەژمار و کۆمپانیایانە بەناوی ئەندامانی گرووپە فەلستینییەکانی جیهادی ئیسلامی و حەماس کراوەتەوە یان تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە