پەیامی کورد ... ووتووێژی دوو لایەنەی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران
سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا لە سەفەری خۆی بۆ فەلەستین لەگەل بەرپرسانی دەوڵەتی ئیسرائیل سەبارەت بە بابەتی ئەمنییەتی و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران لە ناوچەکە ڕاوبۆچوونی خۆیان ئاڵووگۆڕ پێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیایی " ئای ٢٤ی نیووز " ی ئیسرائیل ژەنڕاڵ " مارک میلی " سەرۆمی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەسی ئەمریکا دوێنێ هەینی بۆ جاری دووهەم لە کاتی دەست بە کار بوونیەوە سەفەری فەلەستین دەکات و سەردانی بنکەی ئاسمانی " نواتیم " لە شاری " بئر السبع " کرد .
لە جەرەیانی ئەم سەفەرەدا ژەنڕاڵ میلی لەگەڵ ژەنڕاڵ " ئاڤیۆ کووخاوی " سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەەرتەشی ئیسرائیل و لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکەوە لەگەڵ " بێنیامین ناتانیاهوو " وەرۆکوەزیرانی ئە ووڵاتە ووتووێژیان ئەنجام دا و بابەتی ئێران و ئەو کێشە و گرفتانەی سەبارەت بە ئەمنییەتی ناوچەکە ڕوودەدەن خرایە بەر باس و پێداچوونەوە .
سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا جگە لە دیدار لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی خۆی " بێنی گانتس " وەزیری شەڕی ئیسرائیل و " یووسی کۆهن " سەرۆکی ڕێکخراوی سیخوڕی و هەواڵگری و زانیاری ش " مووساد " دیداری ئەنجامدا .
وەزیری شەڕ هەروەها لە سەر گرینگی بەردەوامیدان بە " فشار بۆ سەر ئێران و ئەوانەی سەر بەم ڕژیمەن کە سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان یان خستووەتە مەترسییەوە لەگەڵ پاراستن و پاریزگاری پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ هیزگەڵی میانەڕەو لە ناوچەکە و بەهێزکردنیان جەختی کردەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە