پەیامی کورد ... ئیسرائیل و ئەمریکا بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە
بەیاننامەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئاستانە یەکەمین فڕین لە تەلئەڤیڤ ەوە بەرەو ئەبووزەبی
ناتانیاهوو و کۆشنەر لە ووتووێژێکدا ڕایانگەیاند : باقی ووڵاتانی عەرەبی ش هاوشیوەی ئیمارات لەگەڵ پیلانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل یەک دەگرنەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، جێرد کۆشنرە نیردراوی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان دوێنێ ٣٠ی ئۆگۆست بە ڕۆژنامەوانانیان ڕاگەیاند : ووڵاتانی دیکەی عەرەبی لەوانەیە بەم زووانە لەگەڵ ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیمارات یەک بگرنەوە .
ئەوان لە چاوەڕوانی یەکەمین فڕین لە تەل ئەڤیڤ بۆ ئەبووزەبی یەوە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی یان دەرکرد .
ئەمڕۆ ٣١ی ئۆگۆست ، فڕۆکەیەکی ئێلی ئیسرائیلی لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی ئیسرائیلی و ئەمریکی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتن . ئەم شاندە دەربارە ووردەکارییەکانی ڕێکەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات هاوکاری دەکەن . جیگای ئاماژەدانە کۆشنەر و ئۆبراین لە ئەندامانی شاندەکە دەبن .
ناتانیاهوو بە ئاماژەدان بەوان ووتی : ئەمڕۆ ئێوە یەکەمین فڕینی تیجاری ئیسرائیل و ئیمارات تان دەبێت ، ئیمارات گەمارۆوەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار هەڵوەشاندەوە و دەرگاکانی ئابووری و سەرمایەگوزاری و هەروەها هاوکارییەکانی نێوان باشترین ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کردەوە ، دوور نییە ڕۆژێک ئەوان پرسیار لە ئێمە بکەن بە شێوەی گشتی چۆن دەکرێت جگە لەمە بێت ؟
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە