پەیامی کورد … هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد
دواى توشبونى بە جەڵدەى مێشک، هونەرمەند سەلام کۆیى کۆچى دوایى کرد.
هونەرمەند سەلام کۆیى شەوى رابردوو دووچارى جەڵدەى مێشک بوو رەوانەى نەخۆشخانە کرا و لەژێر چاودێرى وردى پزیشکیدابوو، بەیانى ئەمرۆ لە ژێر کاریگەرى ئەو نەخۆشیەدا کۆچى دوایى کرد.
سەلام کۆیی ساڵی ١٩٥٥ لە دایکبووە، زیاتر لە ٤٠ ساڵ لەبوارى هونەرى نواندندا کارى کردوە، دیارترین ئەو کارە هونەریانەش کە هونەرمەندى کۆچکردو رۆڵى تێدا گێڕاوە بریتین لە دراماکانى (تاپۆ حەقى چیە) و (هەبوو نەبوو).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە