جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سووتاندنی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سووتاندنی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات

پەیامی کورد     ...    جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سووتاندنی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات

د. بەشیر حەداد ئیدانەی سوتاندنی لقی ٥ی پارتی لە بەغدا و داوای لێكۆڵینەوە له رووداوەکە و دەستگیرکردن و دادگایى كردنى ئەنجام دەرانی دەکات.

دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سووتاندنی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سووتێنرا.

دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا ووڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەک پێویست دەکات کە  بارودۆخەکە بە ئاراستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سووکایەتی به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بکرێت كه سیمبۆلی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک.

حەداد داواش لە حکوومەتی عێراق و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات، لێکۆڵینەوە له رووداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات ھەڵوێست دەربڕن لە رووداوەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە