پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندی ئێران هۆکاری گەشەکردنی نرخی دۆلاری لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەبدۆلناسر هێمەتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سەبارەت بە هۆکاری گەشەکردن و ئاوسانی نرخی دۆلار لە ڕۆژانی ڕابردووداوای نووسی : لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوو دا بازاری ئەرز هەڵاوسان و داکشانی لەگەڵ گەشەکردنی نرخی ئەرز دا هەبووە . لە حالێکدا لە سەرەتای حەفتە بە ئیجازەی دەرکراو بۆ ئەو بەشەی لە هەناردەکاران کە لە پەیوەندی لەگەڵ شێوازی گەڕانەوەی ئەرز خۆی بۆ گەردوونی ئابووری کاردانەوەیەکی باشییان هەبووە ، هەروەها دەبێ شاهێدی دەرخستنی زیاتری ئەرز و کەمکردنەوەی نرخەکەی بووین . بەڵام بۆچی وابوو ؟ هۆکارێکی دەگەرێتەوە بۆ یاسای ئازاد کردنی هاوردەی دەیان قەڵەم کاڵا لە ڕێگای سنوورنشینەکان و مەلەوانەکانەوە .
لە دۆخی گەمارۆ و سنوورداربوونی ئەرز ، ئەم دەستە لە بڕیارەکان ، هاوردەکردنی شت و مەکی ناپێویست لە حاڵەتی کاتی گەمارۆدا زیاتر کردووە و ئەمەش بووەتە هۆکاری زیادبوونی داواکاری ئەرز لە سلێمانییە ، دوبەی و هەرات ...... و هەروەها لە بازاڕی ئێران دا بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە