کۆڵبەرێکی مەریوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی مەریوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێران کوژرا

کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە " ١١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ” ئاسنوێ “ی مەریوان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

 ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە  ”غالب کویک “  دانیشتووی گوندی ”دزەوەن“ ڕاگەێندراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار غالب خێزاندار و باوکی منداڵێک  بووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە