کڕینی ووزەی کارەبا لە ئێران بە ڕێژەی ٧٥٪  لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە کەم دەکرێتەوە

کڕینی ووزەی کارەبا لە ئێران بە ڕێژەی ٧٥٪  لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە کەم دەکرێتەوە

پەیامی کورد     ...    کڕینی ووزەی کارەبا لە ئێران بە ڕێژەی ٧٥٪  لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە کەم دەکرێتەوە 

  ووتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی کە ووڵاتەکەی ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت و لە خۆبژێوی نزیک بووەتەوە هاوردەی کارەبا کەم دەکاتەوە

 بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی دەوڵەتی ئەلسەباح، ئەحمەد ئەلعەبادی ڕۆژی دووشەممە گووتی ڕێژەی ئەو کارەبایەی لە ووزەخانەکانی عێراق بەرهەم دێت پێویستی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە دابین دەکات و بەو پێیە عێراق بە ڕێژەی ٧٥٪  لە کڕینی نەوتی ئێران کەم دەکاتەوە.

▫️ بە ووتەی ئەو بەرپرسە عێراقیە تەنیا هێڵی ووزەی چالاک لە نێوان ئەو دوو ووڵاتە هێڵی مێرساد بۆ دیالەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە