نێچیرڤان بارزانی بەشداری ئاهنگەکەی سلێمانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی بەشداری ئاهنگەکەی سلێمانی دەکات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانى سلێمانى بكات و به‌شدارى لەئاهه‌نگێكى فراوانی و تایبه‌ت به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن  بكات.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئاهه‌نگه‌كه‌ لەکاتژمێر (٣:٣٠) خولەک له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌شدار دەبن له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا. 

جێی ئاماژەیە، بڕیارە (١٢)ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت، كە بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە هەرێمی كوردستان سێ‌ ملیۆن و (١٤٤) هەزار و (٧٣٠) کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە