بوومەلەرزەیەکی بەهێز ورمێی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ورمێی هەژاند

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز ورمێی هەژاند


بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، بەپێی ئامارەکان 230 کەس بریندارن.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی دەزگای فریاکەوتنی خێرای ئێران ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، بەهۆیەوە 230 کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا لەبارەی بوومەلەرزەکەوە ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە