پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی سەر سوپای ئەمریکا له ئوردن به‌رزبویه‌وه
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکه‌ی سه‌ر هێزه‌كانمان کە “تاوەر ٢٢”ی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن كردبوه ئامانج، بۆ ٣٤ سەرباز بەرزبۆوه.ئه‌مڕۆ دووشەممە 29_ی كانونی دووه‌م_ی 2024 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەشت سەربازی بریندار لە ئوردنەوە گواستراونه‌وه بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستییه‌كی باش وەربگرن.نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ره‌تیكردۆته‌وه كه پەیوەندییان به‌و هێرشه‌دا هه‌بێت، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەش ڕایانگەیاند کە ئێران لە پشت ئه‌و هێرشه‌یه و به‌ڵێنیان داوه كه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانەکان و بە پشتبەستن بە سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ناسنامەی کارمەندانی سوپا بۆ له‌دوای 24 کاتژمێر ڕادەگیرێت، دوای ئەوەی کەسوکاری نزیکیان ئاگادار دەکرێنەوە له روداوه‌كه،راشیگه‌یاند فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، له‌كاتی پێویست زانیاری زیاتر ده‌خاته‌روو.نزیکەی 350 سەربازی سوپای ئەمەریکا و هێزی ئاسمانی تێدایه، كه بۆ جه‌ند ئه‌ركێك له‌وێنه، له‌نێویاندا پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە