جیهادی ئیسلامی هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

جیهادی ئیسلامی هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

پەیامی کورد     ...     جیهادی ئیسلامی هۆشداری دەداتە ئیسرائیل .

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند : وێنەی گوللەباران کردنی هەڕەمەکی و بێ ئامانجی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیانی فەلەستینی لە ماڵەکانیان و باخ و بێستانەکانیان بەردەوامی هەیە و هەموو ڕۆژێک دووبارە دەبێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بزووتنەوەیە ڕایگەیاند : ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر کەسانی سڤیل و گیانی ئەوان بە تووندی دەخاتە مەترسییەوە .

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند : دووبارەبوونەوەی داگیرکاری و هێرشەکانی ئەوان لە دژی خەڵکی فەلەستین پێداگرییە لە سەر بەرفراوانتر بوونی داگیرکارییەکان کە ئەم ڕژیمە ئەنجامی دەدات و نموونەی ئاشکرا و ڕوونی ئەم جۆرە لە داگیرکاری لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا ئەنجام دراوە کە بوەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیەک بە ناوی دالیا السمودی لە شاری جنین 

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کۆتاییدا جگە لە پێدانی هۆشداری بە ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە : بەردەوامیدان بەم کارانە دەبێتە هۆی کاردانەوەی فەلەستین یەکان و لەم حاڵەتەدا ئەوان بەرپرسیاری هەرجۆرە زەرەرو زیانێک دەبن کە لە دەرئەنجامی هەوڵەکانی ئەوان بۆ سەر هاووڵاتیان و جووتیارانی فەلەستینی دەبن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە