دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، کە پاش نیوەڕۆی سبەینێ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەووەتەوە، کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کاتژمێر (٤)ی پاش نیوەڕۆی سبەینێ پێنج شەممە (٢٤)ی ئایار، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات، مەبەستی کۆبونەوەکەش گفتوگۆ کردنە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە شەممەی ڕابردووش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجامدا، دوای ئەوەی بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران، لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرکەوتوو نەبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە