ئەمریکا سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

ئەمریکا سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند ٣ هاووڵاتی ڕووسی و ٥ ڕێکخراوی بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمریکا خستە نێو لیستی سزاکانەوە.

ئەمریکا بەتۆمەتی دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦، سزاکانی سەر ڕووسیای فراوان کرد.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کەسەکان پێکهاتووە لە؛ ئۆلێگ چیریکۆڤ، ڤلادیمیر کاگانسکی، ئلێکساندر تریبون. لەلایەکی دیکەوە ناوی ڕێکخراوەکانیش بریتییە لە؛ دیجیتاڵ سیکوریتی، دایڤ تێکنۆ سەرڤیس، ئێمبێدی، ئی ئار پی ئێس سکان و پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی کڤانت. 

لەلایەکی دیکەوە ستیڤن نوچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند کە کەس و رێکخراوەکان بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی سایبری بەسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا سزایان بەسەردا سەپێنراوە و هەماهەنگییان لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی ڕووسیای فیدراڵ کردووە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە