پەیامی کورد … لە سلێمانی بکوژی ژنێک دەستگیر کرا
مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان، بە ھاوکاریی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئافرهتێكى لە گۆڕستان کوشتبوو.
ئهمڕۆ چوارشهممه ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی شەوی 29 لهسهر 2021/5/30، تەرمی ئافرەتێک بە خنکێنراوی لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی دۆزرایەوە، پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لە ھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوە و لهلایهن مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان دەستگیر بکرێت".
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشى خستووهته ڕوو، تۆمەتبار (ب، ب، ح) لەدایکبووی 1997 لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە