جه‌نه‌راڵ كینس ماكینز:"ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا 105 مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا كردووه و، هیچ كام له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریاوه نه‌پێكراون".
ماكینز له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت، ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامیاندا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما.
ماكینز باسی له‌وه كرد كه بۆ سێ ئامانج كه بۆ هێرشه‌كه هه‌ڵبژێردرابوون له پاڵ به‌شداریكردنی تێكشكێنه‌ر و ژێرده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ده‌ریای سوور، كه‌نداوی به‌سره و ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراون، فڕۆكه بۆردومانه‌كانی B-1B به‌شداریان كردووه.
هه‌روه‌ها ماكینز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕافاڵی و میگراجی سه‌ربه فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان له هێرشه‌كه‌دا كردووه، له‌گه‌ڵ فڕۆکەی جەنگیی جۆری تۆڕنادۆ و تایفۆنی بەریتانی.
جه‌نه‌راڵ ماكینز ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌و هێرشه‌دا و له‌و كه‌شتیه جه‌نگییه‌ی له ده‌ریای سوور جێگیركراوه 30 مووشه‌كی تۆماهۆك ئاڕاسته كراوه، له‌گه‌ڵ حه‌وت مووشه‌كی تۆماهۆك له تێكشكێنه‌ره‌كانه‌وه، 23 مووشه‌كی تۆماهۆك له‌و كه‌شتیه تێكشكێنه‌ره‌ی له كه‌نداوی به‌سره جێگیركراوه، شه‌ش تۆماهۆك له كه‌شتی ژێرده‌ریایی “USS John Warner” كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراوه، هه‌روه‌ها سێ مووشه‌كی كروز له كه‌شتی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسیه‌وه.
هاوكات ماكینز باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌و هێرشه‌دا 19 مووشه‌كی ستاندۆفی هاوبه‌شی ئاسمان به زه‌وی (JASSM)ی له فڕۆكه بۆردومانه‌كانی جۆری B-1Bه‌وه ئاڕاسته كراوه، فڕۆكه به‌ریتانیه‌كان هه‌شت مووشه‌كی سێبه‌ری گه‌رده‌لول و فرۆكه فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش نۆ مووشه‌كی SCALPیان هه‌ڵداوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌كه‌كانی JASSMی له هێرشێكدا به‌كارهێنا كه شاراوه‌ن له ڕادار .
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا، ماكینز باسی له‌وه كرد كه 73 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌رزه كراوه له دیمه‌شق و، گوتی: "ئه‌وه چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی چه‌كی كیمیایی سووریای برده دواوه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر سێ بینا له یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌كانی دیمه‌شق كه یه‌كێكه له ئارامترین كایه‌ی ئاسمانی جیهان".
ماکینز ئاشکراشی کرد کە ھیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ ڕووسیا نەکردووە و لەو ھێرشانەشدا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی ڕووسیا کاری پێ نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە