پەیامی کورد ... منداڵێکی ١٦ مانگان بە کۆرۆنا تووش بوو
تاقیکاری سەرەتایی منداڵێکی ١٦ مانگان خەڵکی ئابادان لە پارێزگای ئەهواز لە ئێران پۆزێتیڤ دەرچوو
بەڕێوبەری زانکۆی زانستی پزیشکی ئابادان لە پۆزێتیڤ بوونی تاقیکاری سەرەتایی ئەم منداڵە ١٦ مانگانە هەواڵیدا
کوڕێکی ١٦ مانگان گومان لێکراو بە ڤیرووسی کۆرنا لە نەخۆشخانە شەهید بەهەشتی لە ئابادان کەوتووەتە ژێر چاودێرییەوە کە دواتر تاقیکارییەکەی دەرچوو کە بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبووە و چارەسەری بۆ دەکرێت
جێگای ئاماژەدانە بنەماڵەی ئەم منداڵە هیچ هاتن و چوونێکیان بۆ هیچ شارێکی دیکە نەبووە و دوای تاقیکاری بۆ ئەوانیش دەرکەوتووە کە ئەوان تووش بووی ئەم نەخۆشییە نین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە