ئەمنستی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا لانیکەم هەشت کەس کوژراون

ئەمنستی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا لانیکەم هەشت کەس کوژراون

پەیامی کورد … ئەمنستی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا لانیکەم هەشت کەس کوژراون

 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینترنەشناڵ) باس لە کوژرانی هەشت کەس دەکات لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران لە دژی کەمئاوی و میدیای فەرمی ئێرانیش ئاماژە بە کوژرانی چوار خۆپیشاندەر دەکات.

 

بەپێی راگەیەنراوێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە خۆپیشاندانەکانی نۆ رۆژی رابردووی پارێزگای خوزستانی ئێران لە دژی کەمئاوی، لانیکەم هەشت کەس، کە یەکێکیان مێرمنداڵ بووە کوژراون.

ئەو رێکخراوە داواشی لە بەرپرسانی ئێران کردووە، کۆتایی بە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بهێنن و سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

 

لای خۆیە میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی خوزستاندا چوار خۆپیشاندەر و پۆلیسێک کوژراون.

 

هاوکات بەرپرسانی ئێرانی باس لەوە دەکەن، بەشێک لە خۆپیشاندەران لە لایەن کەسانی ئاژاوەگێڕەوە کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە