مووشەکە ستراتیژییەکانی سووریا دەتوانێ ئیسرائیل بە تەواوی بکاتە ئامانج !!!

مووشەکە ستراتیژییەکانی سووریا دەتوانێ ئیسرائیل بە تەواوی بکاتە ئامانج !!!

پەیامی کورد  ...  کارناسێکی سەربازی سووریا جەختی کردەوە مووشەکگەلی کاریگەری بالیستیکی سووریا لە ماوەی سالانی شەڕ هیچ زەرەر و زیانێکیان پێنەگەیشتووە و دەتوانن ئەو سەرزەوینانەی کە داگیر کراون " مەبەست فەلەستینە " بکاتە ئامانجی خۆی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی رای الیوم ، سەرتیپ رەزا شەریفی کارناسی بابەتی سەربازی و لەشکری ڕایگەیاند کە توانای مووشەکی سووریا بە تایبەت مووشەک گەلی ستراتیژیکی ئەم ووڵاتە بێ ئەوەی کە زەرەریان پێ بکەوێت لە مۆڵگەی ئەمن و شاراوە و نهێنی ماونەتەوە .

سەرتیپ شەریفی هەروەها ڕایگەیاند : کە فەرماندەکا نی لەشکری سووریا پێش لەمانە هەوڵیان داوە کە پێگەی مووشەکە ستراتیژیکییەکانی خۆیان لە بەرامبەر هەرجۆرە هەڕەشەیەکی ڕژیمی ئیسرائیل لە ئەمنییەتی تەواودا بهێڵنەوە و نەهێڵن دەستی کەسانی بێگانە و ڕژیمی ئیسرائیلی پێ بگات " مەبەست گرووپی تێرۆریستی داعش و جبهەی النصرە و باقی گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکەیە بۆ گەیشتن بەم مووشەک گەلە .

هەر سەبارەت بەم هەواڵە ئاماژە بەوە دراوە کە توانای مووشەکی سووریا بە هێزێکی زۆر بەرز و لە کۆگاگەلی زۆر گەورەا دەپارێزرێن ، کە لە گرینگترین بنکەی سەرەکی هێشتنەوەی ئەم ووڵاتەیە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی بەرفراوان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا .

شەریفی هەروەها لە کاردانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە بیروباوەڕی هێشتنەوە و بەرەنگاربوونەوەی لەناکاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی کردەوە کە ئەرتەشی عەرەبی سووریا هەوڵی داوە هێزی بنەڕەتی و سەرەکی هێشتنەوەی خۆی لە ماوەی سالانی ڕانردوودا بپارێزێت . لەوانەش بەرجەستەترینەکانی ئەم هێزە ، مووشەکەکانی سووریایە کە بە ڕێژەی تەواو و کاریگەری زۆر بەرز بە تایبەتی لە بەشی پەیوەست بە مووشەک گەل ستراتیژیک ماوەتەوە و سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکانی دوژمنی ئیسرائیلی بۆ دۆزینەوەی ئەوان یا خود هەوڵی خۆفرۆشانی ئیسرائیل بۆ وێران کردنی ئەم کۆگایانە ، هیچ زەرەر و زیانێکی پێ نەگەیشتووە

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سووریە خاوەنی هێزی مووشەکی زۆر بە توانا و بە هێزە و کۆگاکەلی زۆر بەرفراوانی هەیە و لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی بەرفرانا دەتوانێ وکوو یەکێک لە کاراکتەرە بە تواناکان بێت بۆ هێستنەوەی ئەو ووڵاتە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە